ئەمرۆ زۆربەی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی کە فایلەکانیان کەمترین قەبارەی پەپکە رەقەیان بگرێ، روویان کردۆتە ئامرازەکانی پەستان بۆ ئەوەی تا ئەو جێگەیەی بتوانن فایلەکانیان بپەستن و بۆ ئەم مەبەستە لە ئیمکاناتی ویندۆز یان نەرمەواڵەی وەک WinZip یان WinRAR و... کەڵک وەردەگرن. ئێمە لێرەدا یەکێ لە بەهێزترین ئامرازی ئەم بوارەتان پێ دەناسێنین کە بە هۆی توانای پەستانی بە بێ ئەوەی کاریگەری نگەتیڤی لە سەر فایلەکان هەبێ بە باشی بەم کارە هەڵدەستێ.
7Zip ئامرازێکی خۆرایی بەهێزە کە توانای کردنەوە و پەستانی فایلی بە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وەک7z و RAR و ZIP و...هتد هەیە و بە خێرایی چاوەروان نەکراو بەم کارە هەڵدەستێ. جیا لەوەش Zip7 بە دروستکردنی وشەی تێپەری زۆر بەهێز و بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی تایبەت و نوێ دەتوانێ فایلەکانی ئێوە لە دەس کەسانیتر بپارێزێ. ئەم ئامرازە بەهێز و کەم قەبارەیە مۆڵەتی نێودەوڵەتی GNU LGPL و UNRAR هەیە. هیوادارم لە بەکارهێنانیدا چێژی لێوەربگرن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 10